پاتریەركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان جەژنی نەورۆز لە سەرۆكی حكومەت پیرۆز دەكات
مار ئاوای سێیەم پاتریەركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و دەڵێ ئەو پێشكەوتنە مەزنانەم بینی كە لە ماوەی حوكمڕانیی ئێوەدا هاتنەدی.
پاتریەركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان پەیامەكەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە: لە ماوەیەكی كورتدا ئەو پێشكەوتنە مەزنەم بینی كە لە ماوەی حوكمڕانی مەسرور بارزانیدا لە رووی ئەمنی، ئابووری، مافی ژن، ئازادی ڕا دەربڕین، هاندانی گەنج بۆ پشتبەستن بەخۆیان و پێشاندانی هێزی خۆیان، هاتووەتە كایەوە، بەم هۆیەوە زۆر گەشبینم بە ئایندەی هەرێمی كوردستان.
#Xwakurk #خواکوڕك