محەمەد شیاع سوودانی: پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکەم
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی کورد وتی: لەكاتێكدا نەورۆز ئەمساڵ دەكەنەوە كە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت.
ئەمڕۆ سێشهممه 21ی ئاداری 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگهیاند: چاوەڕوانی عێراقێک دەکەین کە پێکەوە بنیاتی بنێین و هەموومان شانازی پێوە بكەین.
پەیامەکەی سوودانی هاتووە: بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی کوردمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرجەم گەلی عێراق و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەم کە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەشکردووە: لەكاتێكدا نەورۆز ئەمساڵ دەكەنەوە كە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت، بەرەو بەردەوامبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری و کارکردن و دەستپێکردنی بەرنامەی چاکسازیی گەورە.