پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بۆسەر چەند هاووڵاتییەکی کورد کە ئاهەنگی نەورۆزیان دەگێڕا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی :
ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.