مەسرور بارزانی: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم
بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە کە لە بەشێکی هاتووە: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ، کە نزا و نوێژ و ڕۆژووی هەمووان قبوڵ بکات و مانگی رەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی کوردستان و جیهان بە گشتی.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان