پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان
لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لە خودای مەزن داواکارم عیبادەت و نزا و رۆژووی هەمووان قبووڵ بکات و مانگی پیرۆزی رەمەزان ببێتە هەوێنی خێر و بەرەکەت و رووناکی بۆ هەموو لایەک.
29ی شەعبانی 1444
22ی ئاداری 2023