عەرەبەكان دانیان بەسەركەوتنی ئیسرائیلەكان دانا

خواكوڕك
سەرۆکی پێشوی کۆمکاری عەرەبی لە وتەیەکیدا کە بە بۆنەی حەفتاو دووەمین ساڵەی دامەزراندنی کۆمکاری عەرەبیەوە لە پاریسی پایتەحتی فەرەنسا پێشکەشی کرد،ئاماژەی بەوە کرد کە دانوستانەکانی نێوان عەرەب ـ ئیسرائیل جدی نەبون و لەو پرسەشدا لایەنی عەرەبی و فەلەستینی شکستیان هێناوەو براوەی سەرەکی و یەکلایەنەش لەو دیالۆگانەدا ئیسرائیل بووە.
موسا ئەوەشی ڕونکردەوە نابێت دانیشتنەکان بەو جۆرە بەردەوام بن و پێویستە گۆڕانکاریان بەسەردا بێت و وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن لەو پرسەدا.
تایبەت بە پرسی بە پایتەخت ناسادنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل موسا بە دوری نەزانی ئەمریکا دان بەوەدا بنێت لە ئایندە.

 

س:عربی21

Back to top button