په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووە، با به‌ها مرۆيى و ماناكانى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌، بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌.

دەقی په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه‌

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م.

له‌ يه‌زدانى مه‌زن داواكارم خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و رۆژوو و خواپه‌ر‌ستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.

با به‌ها مرۆيى و وانه‌ و ماناكانى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێكى نوێى لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه‌ و هه‌وڵى پێكه‌وه‌يى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش، تا هه‌موومان بتوانين پێكه‌وه‌ كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، خزمه‌تێكى باشترى كوردستان بكه‌ين و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بپارێزين.

خواى مه‌زن به‌ به‌خشنده‌يى و ميهره‌بانيى خۆى هه‌مووان بپارێزێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/22

Back to top button