ئاشکرابوو… بزانە بۆچی یەکێتی دژی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمە ؟
بەرپرسانی یەکێتی بۆ شاردنەوەی دزی و کاری چاغچیەتی و تاڵانی داهاتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و هەروەها شاردنەوەی تیرۆرکردنی هاوکارجاف و موراد کانی کوردەیی و چەندانی تر، دژی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم کار دەکەن، پەرلەمانتارێکیش بە بەڵگە باس لە رێگایەکی تری دزی و قاچاغچیەتی بەرپرسانی یەکێتی دەکات.
سەعید هەرکی، نەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:” ماوەك بەر لە ئێستا مەحمود سەنگاوی هەلسەنگاندنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو بە عەقل و زمانی خۆی دەی گوت خراپترین سەرۆك حکومەت سەرۆکی ئەم حکومەتەیە، ناحەقی نیە ئەو قسانە بکات چونکە سەرۆکی حکومەت لە سەرەتای دەست بەکاربوونی دەستی داوەتە چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و دزی وقاچاغچیەتی بەتایبەتی لە لای زوونی کاك مەحمود .”
دەشلێت:” کاتێك ئەنجومەنی وەزیران وسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان دا بۆ زیاتر رێگریکردن لە قاچاغچیەتی و کاری نایاسایی لە دەروازەکان هێزێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ دروست بکرێت کەچی مەحمود سەنگاوی و بەرپرسانی یەکێتی، ئیدیعای ئەوەیان دەکرد ئەگەر ئەو هێزە دەست بەکاربێت شەڕی ناوخۆ دروست دەبێ تو مەزان خەریکی ئەم کارانەن .
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ ژمارەیەک بەڵگەی کارە نایاساییەکانی ئەو بەرپرسەی یەکێتی بڵاو دەکاتەوەو دەڵێ:” سەیری ئەم بەڵگانەی خوارەوە بکەن بزانن فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر چیکردیە . سەیارەی مارسیدسی جیکلاسی داخلی کوردستانی کردووە بەناوی فەرماندەی کردووە پاشان فرۆشتیەتی ئاخر ئەمە کەی رەوایە وکەی یاساییە فەرماندەی سەربازی وسەیارەی مارسدسی جیکلاس.
دەشڵێت:” دەبێ خەڵکی کوردستان راستی بزانن کە ئەمانە لە جیاتی هاوکاری حکومەت و سەرۆکی حکومەت بکەن بوینەتە مایەی کێشە و سەر ئێشە بۆ حکومەت وسەرۆکی حکومەت.