عه‌لی عه‌ونی: پە٭کەکە و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌بێت به‌فه‌رمی وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ هێلیكۆپته‌ری ئه‌وان چی ده‌كات له‌و سنووره‌؟

ئه‌ندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌ نهێنییەکانی پشته‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌ ده‌كات، كه‌ یه‌كێتی و پە٭کەکە له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان دایان ناوه و ده‌ڵێت: پرسی ئه‌و دوو هێلیكۆپته‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئالنگارییه‌كان، كه‌ ده‌بێت هه‌دوولا وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌

عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەرپرسی لقی یەک لەدهۆک رایگەیاند: هێلیكۆپتەر و شتی دیكه‌ش ئاسمانی كوردستان ده‌به‌زێنن، ئه‌مه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه،‌ كه‌ ئاسمان كۆنترۆڵ بكات، ئه‌م هێلیكۆپتەرانه‌ له‌كوێ هاتن و چۆن هاتن؟ هه‌رچی ئه‌گه‌ره‌ ده‌بێت به‌ ئاسمانی مووسڵدا هاتبن بۆ ئه‌و شوێنه، به‌سه‌ر ئاسمانی ئێمه‌دا نایه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) خۆی نه‌كاته‌ خاوه‌نی ئه‌م پرسه،‌ ئه‌م پرسه‌ تەواو په‌یوه‌ندیی به‌ پە٭کەکەوه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناوی هه‌سه‌ده‌ زه‌ق كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌سه‌ده‌ش هەر پە٭کەکەیه،‌ ئه‌وان را‌یان گه‌یاندووه‌ دوو هێلیكۆپتەر و دوو كه‌س كوژراون،‌ به‌ڵام ئێمه‌ یه‌ك هێلیكۆپتەر‌ی تێكشاو و 7 تەرممان بینیوه،‌ یانی خودی پە٭کەکە نازانن چه‌ند كه‌س لە هێلیكۆپتەرەكەدا بووه‌ و هه‌ر جاره‌و قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن. ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی پە٭کەکە داویه‌تی، كه‌ له‌ ناوچه‌ی چه‌مانكێ بوون، هیچ پاساوێكی نییه‌، تۆ به‌ دوای داعشدا ده‌گه‌ڕێیت؟ داعش كوا له‌وێیه؟‌ درۆ ده‌كه‌ن داعش له‌وێ نییه،‌ داعش له‌وێ نه‌بێت پە٭کەکە له‌وێیه، به‌دوای تیرۆرستدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵێ پە٭کەکە له‌و شاخ و داخه‌ هه‌یه و‌ داعش له‌وێ نییه‌.

گوتیشی: ده‌بێت یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌ بدات، ئه‌و كاته‌ پە٭کەکە قسه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كات، یه‌كێتی با بزانین ئه‌م هێلیكۆپتەرانه‌ی فرۆشتووه،‌ یان به‌ ئامانه‌ت پێی داون؟ دوایی چۆن كراوه‌ و له‌ كوێوه‌ هاتوون؟ یه‌كێتی ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه،‌ ئه‌م گرووپه‌ بڕیاریان داوه‌ خزمه‌تی كوردستان نه‌كه‌ن و كوردستان له‌بار ببه‌ن، یه‌كێتی وابیر ده‌كه‌نه‌وه،‌ كه‌ (ته‌سلیمكردنی مسته‌فا سه‌لیمی و تیرۆركردنی هاوكار جاف و كوشتنی موراد كانی كورده‌یی و 16ی ئۆكتۆبەر و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئافره‌ت له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ناو ئۆتۆمبێل به‌ پاكتاو‌ی سیاسی و زۆر شتی دیكه‌) كه‌ بۆیان ده‌چێته‌ سه‌ر، به‌ڵام حاڵیان زۆر شڕه‌ و و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و جرت و فرت و هه‌ڵه ‌و خیانه‌ت و ئه‌و غه‌درانه‌یه‌ له‌ كوردستانیان كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ر رۆژه‌و گرووپێكیان لێ ده‌بێته‌وه،‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووش ده‌بینین چۆن دەبێ، بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ بیانوو ده‌گرن تا هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و هه‌ر جاره‌و بیانووێك ده‌گرن.

Back to top button