ئه‌مریكا خۆی بۆ جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین ئاماده ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا (كۆنگرێس) بڕیاری دا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی به ڕێژه‌ی 40% زیاد بكات، ئه‌ویش بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به وڵاتی چین.
لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گوتی: ئه‌م بودجه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی زیاد ده‌كرێ و كارێكه كه بتوانین به‌رامبه‌ر به ڕكابه‌رییه‌كانی كۆماری گه‌لی چین هاوسه‌نگ بین.
گوتیشی:” ئه‌م زیادكردنه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به رێژه‌ی 40% له بودجه‌ی پار زیاتر ده‌بێت كه ده‌كاته زیاتر له 9 ملیار دۆلار، هه‌موو بودجه‌كه‌ش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان له ناوه‌خۆی وڵات و زه‌ریای هێمن و توانای به‌رگریی وڵاتانی هاوپه‌یمانان خه‌رج ده‌كرێت.