ئەمریكا وەڵامی هێرشە درۆنییەكەی ئێرانی دایەوە.. كوژراو و بریندار هەیه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، رۆژی پێنجشەممە “فڕۆكه‌یەکی بێفرۆكه‌وانی دروستکراوی ئێرانی” هێرشی کردە سه‌ر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا له نزیک حه‌سه‌كه له كوردستانی سووریا كه به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژراو و پێنج سه‌رباز و به‌ڵێنده‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
لەو بارەوە لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆک جۆ بایدن، دەسەڵاتم بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دا، شه‌وی رابردوو هێرشێکی ورد لە رۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ئەو بنکانە ئەنجام بدەن کە لە لایەن ئەو گرووپانەوە بەکارهاتوون کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئه‌م گرووپانه و پێگەیەکی سوپای پاسداران لە دەشتاییەکانی ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی دێرازوور و پێگەیەکی دیکەشی ئه‌م گرووپانه لە دەورووبەری شاری مەیادین و کۆگایەکی تەقەمەنی لە دێرازوور لە سووریا، تا ئێستا 8 چەکداری سەر بەو گرووپانه کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.