پۆكیمۆن گۆ ده‌چیته ناو خواردنی ماكدۆناڵدز

كۆمپانیای ماكدۆناڵدز بۆ پێشكه‌شكردنی خواردنی خێرای ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پۆكیمۆن گۆ رێكه‌وتن ئه‌و یارییه له‌بازاڕی ناوخۆیی ژاپۆن بیخه‌نه‌روو.
ماكدۆناڵدزو نینتندۆ، زانیارییه‌كانی واده‌ی خستنه‌رووی ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنیان ئاشكرا نه‌كردووه، كه‌بازاڕه‌كانی تۆكیۆ له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و یارییه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌یان باسكردووه كه به‌منزیكانه پۆكیمۆن گۆ ده‌خرێته به‌رده‌ستی به‌كاربه‌رانی ژاپۆنی.
كۆمپانیا ئه‌مه‌ركییه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، نزیكه‌ی 2900 لقیان له‌و دوورگه ئاسیایه، ده‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ یاریكردنی پۆكیمۆن گۆ، و به‌كاربه‌رانیش ده‌توانن له‌رێگه‌ی زنجیره ریستۆرانته‌كانی خواردنی خێرا داوای كه‌رسته‌ی ئه‌و یارییه بكه‌ن.
له‌گه‌ل بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و یارییه له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو ئوسترالیا، گه‌شه‌سه‌ندنێكی خیرای به‌خۆیه‌وه بینی و توانی به‌پێش زۆربه‌ی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی دیكه بكه‌وێت و ته‌نانه‌ت به‌های بازاڕیشی به‌پێش كۆمپانیای سۆنی هاونیشتیمانی بكه‌وێت.