گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا دەلێت پاش نەورۆز ئاڵای كوردستان لەكەركووك دەهێنینە خوارەوە

خواكوڕك 

گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەبەغدا پاش هاتنە سەر خەتی لایانە عێراقیەكان و بەتایبەت باڵی مالیكی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركووك، نەرمی دەنوێنێت بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە، دەلێت ئەم ئاڵایە تەنها بۆ بۆنەكان هەڵدەكرێت نەك بۆ هەموو كات لە بۆنەكان هەڵدەكرێت و پاش تەواو بوونی بۆنەكان ئاڵای كوردستان دەهێنینە خوارەوە”.

شوان داودی گوتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەلێت  كە لە بری پەرچە كردار و لێدوانێك كە گرژی لێبكەوێتەوە و پێدەچێت ئەو لایەنانە باش داواكارییەكەی پارێزگاریان نەخوێندبێتەوە كە تەئكید لەوە دەكاتەوە لە بۆنە نەتەوەیی وفەرمییەكاندا ئەو ئاڵایە بەرز بكرێتەوە نەك بەردەوام ئەو ئاڵایە بەرز دەكرێتەوە لەكەركووك”.

هەروەها شوان داودی لەبەیاننامەكەی دا دەشلێت، فەرمانی پارێزگاری كەركووك ( د.نەجمەدین كەریم) تەنها بۆ بۆنەكانە، نەك بەردەوان ئاڵای كوردستان هەڵبكەن، پێویستیش ناكات، لێدوانی وا بدرێت كە گرژی لێ بكەوێتەوە، پاش بۆنەكان ئاڵای كوردستان دەهێنرێتە خوارەوە”.

 

 

Back to top button