شەش رۆژی تر پشوو راگەیەنرا
بەپێی ئەو خشتەیەی لە ماڵپەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژە پشووەكانی تێدا دیاری كراوە، مانگی داهاتوو (6) رۆژی تر پشووە و یەكەم پشووش لە یەكەم رۆژی نیسان دەست پێدەكات.
بەپێی بەدواداچوونی دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” بۆ رۆژە پشووەكان كردوویەتی، لە مانگی نیسان (6) رۆژ لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە و لە ماڵپەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی پێكراوە.
رۆژە پشووەكان بریتیە لە 1ـی نیسان كە پشووی سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، رۆژی نۆی نیسان پشووە و رۆژی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراقە.
لە رۆژە پشووەكانی مانگی نیسان ئاماژە بەوە كراوە، 19ـی نیسان پشووە و سەری ساڵی ئێزدییەكان، هەروەها جەژنی رەمەزان لە هەمان مانگە و رۆژانی 22 و 23 و 24ـی نیسان وەكو پشوو دیاری كراوە.