بۆ یەکەمجار پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند

ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ٣ـی ٢٠٢٣، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند.
بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشووی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز دەڵێت، بهجینۆساید ناساندنهكه، لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیازی ناوبراو خۆی بوهو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەموو پارتەکانی نەمسا لە پەرلەمان، کیمیابارانی هەڵەبجەیان وەک جینۆساید ناساندووە.
ساڵی 2017ـش پەرلەمانی نەمسا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام ئەوکات لەسەر داواکاری ئێزیدییەکان بەناوی جینۆسایدی کوردەوە پێشکەشی پەرلەمانی نەکردوە، وەک جینۆسایدی ئێزیدییەکان ناسێندراوە.