كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ی ده‌ستپێكردنی بارانی به‌لێزمه و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای راگه‌یاند
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کات و شوێندا بارانی بە لێزمە دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ـی ئادار ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو، خێرای با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوە، سبەی یه‌كشه‌ممه 26ـی 3ـی 2023 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.