ڤیدیۆ:لەئاهەنگی نەورۆزی رۆژئاوای كوردستان بە بژی كوردستان و بژی نەورۆز وەڵامی هێزەكانی پەكەكەیان دایەوە
خواكوڕك
پاش قەدەغەكردنی جەژنی نەورۆزی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان و ئیدارەكانی ئەو پارتە لەرۆژئاوای كوردستان، خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بە بژی كوردستان و بژی نەتەوەی كورد ئاهەنگی نەورۆزیان گیرا، بەڵام جارێكی تر هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) بەسەر ئاهەنگەكەی نەورۆزیان دادا و خەڵكی بە بژی كوردستان و بژی نەتەوەی كورد و بژی نەورۆزی كوردستان وەڵامی پەكەكەیان دایەوە”.
گرتە ڤیدیۆیەك لە رۆژئاوای كوردستان بڵاو كرایەوە، لەگرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان سەر بەپەكەكە، بەسەر ئاهەنگێكی یاد كردنەوەی نەورۆز دادەنە، دەیانەوێت رێگری بكەن لە یاد كردنەوەی جەژنی نەورۆز، بەڵام لەلایان خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، وەڵام دەدرێنەوەو و بە بژی كوردستان و بژی نەورۆز و بژی نەتەوەی كورد لەبەرامبەر پەكەكە رادەوەستنەوە،