سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە لاهور جەنگی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2023/3/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە لاهور جەنگی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە قادر)ی دایکی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە لاهور جەنگی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لە بەرانبەردا، لاهور جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button