سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگا راگەیاند

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا”.

ئەوەشی خستووەتە روو: سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button