بارەگای بارزانی: هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت
لە راگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی كوردستان كارتۆنی نییە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە.
دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی ئەو لێكدانەوە بێ بنەمایانەی هەرێمی كوردستان بە كارتۆنی ناوزەد دەكەن، بە گشت لایەك رادەگەیەنین كە هەرێمی كوردستان كارتۆنی نییە، بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و فرمێسكی هەزاران دایكە شەهیدە.
هەرێمی كوردستان بە خوێن و فرمێسكی گەلەكەمان دروست بووە و، بەو خوێن و فرمێسكانەش دەپارێزرێت.
بارەگای بارزانی
26ی ئاداری 2023