ئایدن مەعرووف: داوامان كردووە هەموو ئایینەكان كورسیان لە پەرلەمان هەبێت
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەوەی گرنگە بۆ پێكهاتەكان كراوە كە هەڵبژاردن یەك بازنەیی بێت و لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و خاڵی تریش هەبوون، بەڵام هەمووان كۆك بوون كە هەڵبژاردن بۆ پێكهاتەكان یەك بازنە بێت و كورسی كۆتاكانیش بەسەر پارێزگاكان دابەش نەكرێت.
ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم روونیشی كردەوە، كە بۆ هەموولایەك ڕوون بووەوە ئەوەی داواكراوە رای هەموو پێكهاتەكانە، بۆیە بەوشێوەیە رێككەوتنی لەسەر كراوە، چونكە پێكهاتەكان خۆیان بەشدارن و بڕیاریش لە چارەنووسی خۆیان دەدەن.
باسی لەوە كرد، داوامان لەلایەنی پێوەندیدار كردووە كە چۆن پێكهاتەكان لە پەرلەمان كورسیان هەیە و نوێنەری خۆیان هەیە هەموو ئایینەكانیش كورسی خۆیان هەبێت، چونكە ئەوەی ئێستا هەیە نوێنەری پێكهاتەكانە نەك هەموو ئایینەكان، بۆیە چاوەرێ دەكەین وەڵامێكی ئەرێنی بۆ ئەو داوكارییە هەبێت.
#Xwakurk #خواکوڕك