ئێران بۆ سوكایەتی كردن بەنەتەوەی كورد جلی كوردی لەبەر گوێدرێژ دەكات

خواكوڕك

ناوەندی راگەیاندنی حكومەتی ئێران، لە بەرنامەیەكی دا لە بۆنەی نەورزدا سوكایەتی بە نەتەوەی كورد دەكات، جلی كوردی ژنان، لەبەر گوێدرێژدەكات، وەك سوكایەتی كردن بە كورد”.

لە بەرنامەیەكەدا سوكایەتی كردن بە ژنی كورد و جلی كوردی و نەتەوەی كوردی كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی داهێنا، لەناوەخۆی رۆژهەڵاتی كوردستان نارەزایەتی لەبەرامبەر ئەو سوكایەتیە بەرز بۆتەوە و ئەندام پەرلەمانێكی ئێرانی بەناو لەسەر كورد، دوای راگرتنی بەرنامەكە دەكات”.

لە بەرنامەکەدا جلی کوردی ژنانەی ناوچەی موکریان کراوەتە بەر گوێدرێژێکی بوکەڵە، کە لەبەرنامەکەدا دوو بوکەڵەی دیکەی تێدابوو، بە جلوبەرگی ئاسایی، چاڵاك و كەسایەتیە سیاسیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێیان وایە، یەکەمجار نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سوکایەتی بە جلی کوردی دەکات و لەم مانگەشدا لە وەرزشگایەک لە شاری ئورمییە سوکایەتی بە جلی کوردی کراوە کە لەلایەن دایکی یەکێک لە یاریزانەکانەوە لەبەر کراوە.

 

Back to top button