رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا
گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت: رۆژی 18ی 11ی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
دڵشاد شههاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:” ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی ئاداری 2023، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ی ساڵی 2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد كە رۆژی 18ی 11ی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.