حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامێدی بە گوژمەی 4 ملیار و نیو دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامێدی بە گوژمەی 4 ملیار و نیو دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات و، ئەمڕۆ بەردی بناغەیان بۆ دانرا.

لەبەردەوامی جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ یەکشەممە، د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، لە قەزای ئامێدی بە گوژمەی 4 ملیار و نیو دینار بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری دانا.

پڕۆژەکان بریتین لە پڕۆژەی رێگاو بان و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و دانانی رووناکی بۆ شەقامەکان و دروستکردنی قوتابخانەیەکی 21 پۆڵی و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانەی تر.

Back to top button