فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه:هیچ ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌ك ئاماده‌نیه شنگال ئاوه‌دان بكاته‌وه تا په‌كه‌كه له‌وێ بێت.

خواكوڕك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه باس له ته‌قه‌كه‌رانی دوێنێ شنگال ده‌كات كه تێیدا سێ پێشمه‌رگه بریندار بون ڕایده‌گه‌ێنێت” تا هێزه‌كانی په‌كه‌كه له نێو سه‌نته‌ری شنگال بن ئه‌و سنوره نه ئارام ده‌بێت نه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئارام ده‌ژین.
لیوا (ھاشم سیتەیی) فه‌رمانده‌ی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه”پاش ئه‌وه‌ی دوێنی چه‌ند كه‌سیكی نه ناسراو ته‌قه له سێ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و برینداریان ده‌كه‌ن و پاشان هه‌ڵدێن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆ جاری 16هه‌مینه له‌م سنوره ته‌قه له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه ده‌كرێ بۆیه باسه‌كه له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بوه به دیارده،هه‌موو هۆكاره‌كه‌ش په‌كه‌كه‌ن چونكه ئه‌وان به بێ هیچ شتێك به ئاره‌زووی خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه به ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش و بێ ژماره و هه‌رچی كاری نه‌شیاوه ده‌یكه‌ن، بۆیه كۆنتڕۆڵكردنیان ئه‌سته‌مه.
(ھاشم سیتەیی) باوه‌ڕی وایه، تاوەکو پەکەکە لە شنگال بمێنێته‌وه، ناوچەکە ئارام نابێت و ناتواندرێت ئاوەدانیش بکرێتەوە، ”ئاخر ھیچ رێکخراو و لایەنێک ئامادە نییە ژیانی خۆی بخاتە مەترسییه‌وه و بێتە ناوچەکە، بۆیە تاوەکو 10چەکداری پەکەکە لە شنگال ھەبن ناوچەکە ئارام نابێتەوە، پێویستە دەربکرێن.”