مەردان خدر: حكومەتی هەرێم چاوپۆشی لە كردەوە تیرۆرییەكان و كوشتنەكانی یەكێتی ناكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 26ـی 3ـی 2023، مەردان خدر، بەرپرسی لقی 9ـی پارتی بە “دەزگای میدیایی خواکوڕکی”ی راگەیاند، هەمووان ئەوە دەزانن كە لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا راپۆرتێكی نەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەڵام ناوەڕۆكی راپۆرتەكە لە ئەنجامی كارە تێكدەر و تیرۆرەكانی یەكێتییە، كە لە ماوەی رابردوو لە هەرێم ئەنجامی داوە.

هەروەها گوتی، ئەو لێدوانانەی كە لە لایەن بەرپرسانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەشی كە نوێنەرایەتییان هەیە و ئەوانەی تایبەتن بە مافی مرۆڤ، ئاماژە بە بەشێكی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەو دەڤەرەش لە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.

ئەو بەرپرسەی پارتی زیاتر گووتی “ئاماژەكان دیارن كە ئەو بەشەی لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە ئەو دەڤەرە دەگرێتەوە كە یەكێتی تیایدا باڵادەست و بڕیاردەری یەکەمە، ئەو هەڵسوكەوتانەی كە لە دەرەوەی یاسا ئەنجامی دەدات، وەك حیزب و دەسەڵاتداری ئەو سنوورە دەیكات، وایكرد هەڵسەنگاندێكی خراپ بۆ دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییەكان لە هەرێم بكرێت.

دەبێت هەمووان باش ئەوە بزانن كە حكومەتی هەرێم چاوپۆشی لە كردە تیرۆرییەكان و كوشتنەكانی یەكێتی ناكات، ئەو رەفتارانەی كە بەرامبەر بە ئازادی رادەربڕین بكرێت، هۆكاری نووسینی ئەو جۆرە راپۆرتانەیە”.

#Xwakurk #خواکوڕک

Back to top button