حەمەڕەشید هەرەس: ئەوانەی حەز دەکەن بەغدا قووتی خەڵکی کوردستان ببڕێت کەری دێزن

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو چەند کەسێکی ئاراستەکراو دڵخۆشی خۆیان بە دروستکردنی گرفت بۆ فرۆشتی نەوتیهەێم دەربڕی، نووسەرێک دەڵێت: ئەوانەی ھەلھەلەی عێراقچێتی لێ دەدەن و دڵخۆشن بەوەی بەغدا دژایەتیی ھەرێمی کوردستان بکات، یان دەست بۆ قووتی خەڵك و مووچەخۆرانی کوردستان بەرێت، مردنیان باشترە لەوەی دڵیان بە دژایەتیی وڵاتەکەی خۆیان خۆش بێت.

حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و ھونەرمەندی ناوداری كورد و كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی دەشڵێت:” ئەم قەوارەیەمان بە دەریایەک خوێن بینا کردووە، ئەوانەی دژایەتیی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن، جگە لە سەرشۆڕی و ریسوابوون، ھیچ شتێکی دیکەیان بۆ نامێنێتەوە.“

هەروەها گوتیشی: ”حکوومەتی عێراق لەوەتەی ھەیە گەلی کورد دەچەوسێنێتەوە، دەیان ھەزار ھاووڵاتیی کوردی بێتاوانیان ئەنفال و کیمیاباران کردووین، گوندەکانیان خاپوور کردووین، عێراق سەدان ساڵە نەوتی کوردستان دەدزێ و كوردی پێ دەكوژێ و كوردستانی پێ وێران دەكا، بەڵام کورد لە مەسەلەی نەوت و ئابووریی سەربەخۆ بە پاشقولی دوژمنان ھەرەس ناھێنێ و ئایندەیەکی گەشی دەبێت.“

حەمەڕەشید ھەرەس، ئاماژەی بەوەش کرد، عەرەبی شۆڤێنی لەلایەکەوە دەستی ھاوکارییت بۆ درێژ دەکات، لەژێریشەوە دەیانەوێت کورد نەھێڵن، بەڵام کورد بەناو دەریایەک خوێندا ئەم دەستکەوتانەی چنیوەتەوە، بۆیە کورد ھیچ کات خۆی نادات بەدەستەوە و بەرەو ئایندەیەکی گەش ھەنگاو دەنێت، ئەو نەوتەی ئێستا کورد مامەڵەی پێوە دەکات، مووچەی فەرمانبەران و قووتی خەڵکی کوردستانە، ئەوانەی پێیان خۆشە بەغدا نەوتی کوردستان قەدەغە بکات، وەک کەری دێز وان، ئەگەر پشکنینی (DNA) بۆ خوێنەکەیان بکەیت، دەگەینە ئەو دەرەنجامەی ئەوانە کورد نین، چونکە ھیچ کوردێک حەز بە زیانی وڵاتەکەی خۆی ناکات.“

 

 

Back to top button