میسال ئالووسی: مەسرور بارزانی، چیایەكی بەهێز و توندوتۆڵە

دوای بڕیارەكەی پاریس، زۆرێك كورتبینانە لێكدانەوە بۆ لێكەوت و كاریگەرییەكانی دەكەن، شتێك دەڵێن كە خۆشیان باوەڕی پێ ناكەن، ئەوەی هەیە پەرچەكردار و قسە هاوێشتنە و نازانن چی دەبێت، سیاسەتوانێكی دێرینی عێراق ئاماژە بۆ راستییەكان دەكات و رێنوێنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بەوەی چارەسەر چییە.

میسال ئالووسی، سیاسەتوانی دێرینی عێراق و پەرلەمانتاری پێشوو لە تویتێك روو لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات و نووسیویەتی، بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی پێوەست بە هەناردنی نەوت و توركیا، فیتنەیەكە و سەرچاوە زەردەكان هەلهەلەی بۆ لێ دەدەن.

روونی كردەوە، مەسرور بارزانی، چیایەكی بەهێز و توندوتۆڵە و رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بەمنزیكانە سەرۆكایەتی توركیا دەباتەوە، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراقە ناكۆكییەكانی یەكلا بكاتەوە.

Back to top button