رێژەی زەكات و سەرفیترە لە هەرێمی کوردستان دیاری كرا
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، رێژەی زەكات و سەرفیترەی دیاری كرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە رایگەیاند: پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەكات و سەرفیترەو فیدیە دیاری كراوە كە رێژەی سەرفیترە بۆهەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەم (3.500) سێ هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت و ئەندازەی فیدیەی بەرۆژوو نەبوونیش بۆ هەر رۆژێك (3.500) سێ هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت.
ئەوەش خراوەتەروو کە، ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكاتی تیادا واجب دەبێت بریتییە لە (7,200,000) حەوت ملیۆن و دووسەد هەزار دینار. واتە: هەركەسێك حەوت ملیۆن و دووسەد هەزار دیناری عێڕاقی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بۆهەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بە زەكات بدات بە هەژاروو كەم دەرامەتان.