لە هه‌ولێر زەوى بۆ ژمارەیەك پڕۆژەى پیشەسازی گرنگ دابینکرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/03/٢٠٢٣٠٣٢٨_١٨٢٥١٣-scaled.jpg)
ئەمڕۆ لە هه‌ولێر زەوى بۆ 17 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند دابینکرا.
لە راگه‌یه‌ندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، رایگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، سه‌باره‌ت بە پەرەپێدانى زیاتری پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى هەلی کار و رێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت، به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەکان، کار، بەرهەم و ئامانجی ئەو پڕۆژانەى کە داواى دابینکردنى زەویان کردبوو، زەوی بۆ دروستکرنی 17 پڕۆژەى پیشەسازى قورس و مامناوەند بەڕووبەرى جیاجیا تەرخانکرا.