دژه‌تیرۆری كوردستان كوژرانی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعشی ڕاگه‌یاند.

خواكوڕك

به‌ پێێ زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ك له‌ په‌یجی فه‌رمی دژه‌تیرۆری كوردستان وه‌رگیراوه‌، ئه‌مڕۆ تیرۆریست (ابو عبیده‌) له‌ نێو شاری موسڵ ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كراوه‌.

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان بڵاو بوه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ 23/3/2017، تيرۆريست (ابو عبیدە ) بەرپرسی ئەمنیە لە گرووپی تیرۆریستیی (داعش) لە نزيك مزگەوتی بەهائەدین لە گەڕەکی ئەلنەجاڕ، لەبەری راستی شاری مووسڵ خۆی و دووان لە پاسەوانەکانی له‌لايه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان كرانه‌ ئامانج و كوژران.

Back to top button