د. شاخەوان عەبدوڵڵا بڕیارێكی راكان جبووری بۆ دوورخستنەوەی 47 فەرمانبەری كورد هەڵدەوەشێنێتەوە
د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بڕیارێكی راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووكی بۆ دوورخستنەوەی 47 فەرمانبەری كورد لە شارەوانی كەركووك هەڵدەوەشێنێتەوە.
دوای ئەوەی راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک بە نووسراوی ژمارە (5506) لە رۆژی 2ـی 3ـی 2023، هەوڵیدا 47 فەرمانبەری كورد لە فەرمانگەی شارەوانیی كەركووك دەربكات و كۆتایی بە راژەكانیان بهێنێت، د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوای چەند رۆژێك لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی فیدراڵی، فەرمانی بەردەوامی راژەی بۆ دەركردن.
بەم شێوە، لە ڕێگەی فەرمانەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە، 47 فەرمانبەرە كوردەكە لە جێگای خۆیان دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری كەركووك.