شوێنی شوقەی كرێنشینان دیاری كراو تیروپشكی بۆ دەكرێت

پارێزگاری هەولێر شوێنی شوقەی كرێنشینان ئاشکرا کرد و رایگەیاند لە ئاییندەیەکی نزیػ تیروپشكی بۆ دەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:” لە سەر راسپاردە و فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، لە ھەولێر دوو شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسلاوە و باغلو منارەیە.

گوتیشی: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت و دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ گۆڕینی رەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبووە.

دەشڵێت:” لە ئێستاشدا ئامادەکاری تەواو کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکیدا وەبەرھێنەر دەست بەجێ بەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات و، بۆ ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن کرێنشینانیش پڕکراوەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرۆرپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دواتر دەست بە پرۆژەکە دەکرێت.

Back to top button