سه‌رۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات ده‌كات

لەتویتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی شێخ مه‌نسوور بن زاید وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات، پیرۆزبایی ئاراسته‌ کرد.

سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی شێخ خالید بن موحەمەد بن زاید کرد، کە وەک جێنشینی شارەداری ئەبووزەبی دەستنیشانکرا.

سه‌رۆكی حكومه‌ت راشیگەیاندووە، هیوادارین پەیوەندییەکانیان لەژێر سەرکردایەتی شێخ موحەمەد بن زاید لەگەڵ ئیمارات بەهێزترببن.

مەسرور بارزانی هەروەها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هەریەک لە شێخ هه‌ززاع بن زاید و شێخ تەحنون بن زاید بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک جێگرانی فەرمانڕەوای دوبەی کرد.

Back to top button