پەكەكە بەهۆی دروست كردنی سیناریۆیەك بۆ میدیاكان سێ پێشمەرگەی بریندار كرد

خواكوڕك 

پاش ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان و باڵی سەربازی ئەو پارتە لە شنگال بەناوی ( یەبەشە) رایانگەیاند كە داعش لە ناوچەی شنگال هێرشی كردووە، ئەوانیش بەرپەچیان داوەتەوە، هێرشەكەیان تێكشكاندووە، كە گروپێكی 10 كەسی بووە، داعش ئەم هەواڵەی پەكەكەی رەد كردەوە، بە هەواڵێكی خۆدەرخستن و چەواشەكار ناو برد”.

هەر دوای ئەوەی پەكەكە ئەوەی بڵاو كردەوە كە داعش هێرشی كردۆتە سەر شنگال و لەلایان ئەوانەوە تێكشێنراوە، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردۆتەوە، گوایە ڤیدیۆی هێرش كردنە سەر شنگالە كە لەلایان ئەوانەوە تێكشێنراوە، بەڵام فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە هەواڵەكە بەدرۆ دەخاتەوە و دەلێت پەكەكە تەقەی لە سێ پێشمەرگە كردووە و بریندار بوونە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە خواكوڕكی راگەیاند هێزەكانی پەكەكە لەشنگال شەوێك تەقیەیان كردووە، پاشان دەركەوتووە خەریكی دروست كردنی فلیم بوونە، بەڵام فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەلێت هێزەكانی پەكەكە تەقیان لە هێزی پێشمەرگە كردووە، سێ پێشمەرگە بریندار بووە”.

سەرچاوەكە دەلێت ئەو شەوەی سێ پێشمەرگەكە بریندار بوونە، هێزەكانی پەكەكە تەقیان كردووە، خەریكی تۆمار كردنی فلیم بوونە، ئەم تەقانە بەئاراستەی پێشمەرگە كراون پێشمەرگە بریندار بوونە، میدیاكانی سەر بەپەكەكە ڤیدیۆیەكان بڵاو كردۆتەوە گوایە هێرشی داعشیان تێكشاندووە، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت ئەو ڤیدیۆیە بۆ چەواشەكاری خەڵك بڵاو كراوەتەوە”.

 

Back to top button