سەرۆكی ئەمریكا ژنە كوردێك دەكاتە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە میسر

دەرنگانی شەوی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا، واژووی لەسەر دەستبەكاربوونی باڵیۆزێكی نوێ وڵاتەكەی لە میسر كرد، ئەو كەسەی كراوە بە باڵیۆز ژنە كوردێكی خەڵكی هەولێرە و بە هەشت زمان قسە دەكات و دەیان پۆستی باڵای لەو وڵاتە هەبووە.

ئەمڕۆ پێنشجەممە 30ی ئاداری 2023، جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، باڵیۆزێکی نوێ بۆ میسر دیاری كردووە و ئەوە كەسەشی دیاركراوە هێرۆ قادر مستەفا ژنە كوردێكی خەڵكی هەولێرە.

بایۆگرافی
هێرۆ قادر مستەفا /50ساڵ/ خەڵكی هەولێرە، بڕوانامەی لە كۆلێژی خزمەتی دەرەوە لە زانكۆی جۆرج تاون و ماستەر لە زانكۆی برینستۆن بەدەستهێناوە.

هێرۆ مستەفا بە هەشت زمان قسە دەكات، ئەوانیش: ئینگلیزی، كوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هندی، بولگاری و پرتوگالی.

كاتێك هێرۆ مستەفا تەمەنی دوو ساڵانانە بووە، خێزانەكەی كۆچیان بۆ ئەمریكا كردووە. فیلیمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر ژیانی دەرهێنراوە و كەناڵی عەرەبییە پەخشی كردووە و بەناوی” American herro ” لەو فیلمە دا باس لەژیانی خۆی دەكات كە بوونەتە پەنابەر لە ئێران و دواتریش لە 1976 دەگەنە ئەمریكا لەوێ داوی مافی پەرنابەری دەكەن.

 

Back to top button