فارس عیسا: بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس زوڵمێكی گەورەیە لە هاووڵاتییانی كوردستان دەكرێ
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگەی ناوبژیوانی پاریس زوڵمێكی گەورەیە لە هاووڵاتییانی كوردستان دەكرێ و هەموو هەوڵێكیش بۆ ئەوەیە بڕیارەكە رابگرین.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی ئادار، فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كورستان لە بەغدا، لە لێدوانێكیدا، رای گەیاندووە، بڕیارەكەی دادگەی ناوبژیوانی پاریس زوڵمێكی گەورەیە لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكرێ و هەموو هەوڵیش دەدەن بڕیارەكە رابگرن.
روونی دەكاتەوە كە بەشێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەیانەوێ وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ كوردستان بكرێت، نەك هەرێمێكی فیدڕاڵ.
رۆژی 23ی ئادار، دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، توركیا و عێراقی لە بڕیاری تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردەوە، لە دوای بڕیارەكە سەعات 12ی شەو هەینی، توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، پابەندبوونی خۆی بە بڕیاری دادگا راگەیاند.