سعودیە: بە نیازین لە هەموو قەرزەكانی سەر عێراق خۆش ببین

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان سعوودیەو عێراق لە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆكی پێشووی عێراق نوری مالیكی لەو پەڕی خراپی بوو, سستی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی نێوان ئەو دو وڵاتە تا ناوەڕاستی 2015 درێژەی كێشا, دواجار سعودیە كونسۆلخانەی خۆی لە بەغدا كردەوە تا ئاستێك پەیوەنیدەكان ئاسی بوونەوە, وێرای ئەوەی كە سعودیە بڕێكی زۆر قەرزی بە عێراقدا, لە لێدوانێكیداوەزیری دەرەوەی سعوودیە رایدەگەیەنێت كە ئەگەری هەیە لە قەرزەكانی سەرعێراق خۆش ببن.
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەمڕۆ ٢٣ ئازاری ٢٠١٧ ڕایگەیاند، وڵاتی بەنیازە لە قەرزە كەڵەبووەكانی پێشووی سەر عێراق خۆش ببێت، لە هەوڵیشدان گەشتە ئاسمانییەكان لە سعودیەوە بۆ بەغدا و نەجەف دەستپێبكاتەوە, كە ئەمەش وەك سەرەتایەك بۆ باشتر بوونی پەیوەندیە سیاسیی و دیپلۆ ماسیەكانی نێوان ئەم دوو وڵاتە چاوی لێدەكرێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی سعودیە كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بەوە دەكات، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لە واشنتن، عادل جوبەیر لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەتەوە لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كراوە دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنیان، هەروەها كردنەوەی ئاسۆی نوێی هاوكاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەكاندا.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە “هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی سەردانی هاوبەش بۆ هەردوو وڵات بە تایبەت سەردانی وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها زیادكردنی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی وەبەرهێنان”.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی بەییاننامەكەدا هاتووە كە وەزیری دەرەوەی سعودیە لە وەزیری دەرەوەی عێراقی راگەیاندووە:”سعودیە بەنیازە لە سەرجەم قەرزە كەڵەكەبووەكانی وڵاتەكەی لەسەر عێراق خۆشببێت، لەچوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیش، كاردەكات بۆ كردنەوەی هێڵی ئاسمانی لە نێوان ڕیاز و بەغدا و نەجەفدا.

Back to top button