نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان هەرزان کرا
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” نرخی دەرمان لە هەرێمی کوردستان هەرزان کرا
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: “ئێستا وەزارەتی تەندروستیی، بە هەماهەنگیی ئاسایشی گشتی و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ دەرمانی ساختە و نەشیاو دەكات، هەروەها جۆری دەرمانی گونجاویش ستیکەری کوالێتیی کۆنترۆڵی لێ دراوە، تا خەڵكی بزانن نرخەکەی چەندە و چۆنیش بەکار دێت.”
وەزیری تەندروستی گوتیشی، پرۆسەی چاکسازی دەرمان بەردەوامە و لە ماوەی رابردوودا، هەر دەرمانێک نەگونجاو بووبێ، دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لەوەش هێنانی دەرمان بە رێگەی نایاسایی تا کەمترین ئاست کەم بووەتەوە.
د. سامان بەرزنجی باسی لەوەشکرد، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ جۆریەتی دەرمان کراوە و لە دوایین هەنگاویشدا، نرخی دەرمانمان داشکاند .