شاخەوان عەبدوڵڵا: تا پارتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، بۆ کورد و کوردستان باشترە
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، له میانهی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژمارهیك له ئهندام و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ناوچهكانی ماددهی 140، رایگهیاند: تا پارتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، بۆ کورد و کوردستان باشترە.
د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له میانهی كۆبوونهوهی لهگهڵ ژمارهیك له كادیرانی ئهندام و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ناوچهكان ماددهی 140، رایگهیاند: بۆ ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق لەسەر رێنمایی جەنابی سەرۆک بارزانی وا بە پێویست زانرا کە پارتی بە هێزتر و ئامادەگی زیاتر لە بەغدا بێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری سەرجەم بڕیار و هەنگاوەکان بین بە تایبەتی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.
ئاماژهی بهوهش كرد، هەرکاتێک پارتی لە بەغدا لاواز بێ یان ئامادەگی کەمتر بێت، ئەوا خەڵکی دیکە ئەو بۆشاییەی قۆستووهتەوە، بۆیە لەسەر ئامۆژگاری و راسپاردهكانی سەرۆک بارزانی، ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە نوێنەرایەتی پارتی لە بەغدا بەهێزتر و فراوانتر ببێت، چونکە تا پارتی لە بەغدا بەهێزتر بێت، بێگومان بۆ کورد و کوردستانیش باشترە.