نازم هەرکی: یەكێتی وەك تیپی لاكۆڵانی منداڵانی لێ هاتووە و بووە بە حیزبی بازاڕی

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەوە یەكێتییە هەر رۆژەو كۆمەڵێك كەس و ئەندام لێ ناڕازین و واز دەهێنن، دەڵێت، ئەو حیزبە بووەتە داری هەڵوەڕێن و كەسی بەدەستەوە نەماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی ئاداری 2023،، نازم هەركی ئەندامی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، یەكێتی وەك تیپی لاكۆڵانی منداڵانی لێ هاتووە و بووە بە حیزبی بازاڕی، ئەو حیزبە هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە و یەك بوومەلەرزەی سیاسی تر ئەیكاتەوە بەهێندەی حیزبێكی بچووك.

نازم هەرکی، یەکێتی ئێستا ئەوەندە بچووكە بۆ هەڵبژاردنیش ئامادە نییە، ئێستا ئەو قسەیە بۆ یەكێتی گونجاوە كە دەڵێ‌، “یەك مەنجەڵ یاپراخ بەشیان دەكات”.

ئەندامی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندی پارتی باسی لەوەش كرد، ئەوانەی ئێستا بە دەوری یەكێتی ماون ئەوانەن كە خەریكی دزی و ماڵداگیكردن و قاچاخی و هەموویان بەرژەوەندی كۆی كردوونەتەوە و هیچ ئامانجێكیان نییە.

 

.

Back to top button