لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ئیسرائیل جارێکی دیکە دیمەشقی مووشەکباران کردەوە

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ئیسرائیل جارێکی دیکە دیمەشقی مووشەکباران کردەوە، پێگەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی کردۆتە ئامانج.

میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، ” ئیسرائیل درەنگانی شەوی رابردوو، هێرشێکی ئاسمانی لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە کردە سەر خاڵێک لە نزیک دیمەشق و کردیە ئامانج.”

هاوکات سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاندووە، هێرشە نوێیەکە پێگەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیشیان کردووەتە ئامانج.

Back to top button