بەوێنە.. 32 ساڵ بەسەر کۆڕەوی بەهاری 1991 دا تێدەپەڕێت
32 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی 31\3\1991، هێزەکانی سەر بە رژێمی بەعس عێراق رووخاو هێرشێکی فراوانی زەمینی و ئاسمانیی کردە سەر باشووری کوردستان و زۆربەی خەڵک ئاوارە بوون کە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی کورد بوون، ژێر دەستییان رەتکردەوە.
لە رۆژانی 7 و 11-4-1991 ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، لە شەڕی قارەمانانەی کۆڕێدا، کە دواتر بە (داستانی کۆڕێ) ناسرا، توانی دوو ھێرشی فراوانی رژێمی بەعسی ئەوکات تێک بشکێنێت.
لە ئەنجامیشدا نەتەوە یەکگرتووەکان (U.N) یش بڕیاری ئەوەی دا کە رژێمی بەغداد نابێ هێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کورد و لە 5/4/1991 بڕیاری (688) لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان دەرچوو، تێدا بڕیاردرا ناوچەیەکی ئارام لە سەرووی هێڵی 36 بۆ کورد دابنرێت.