وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ سه‌ر بڕیاری ئه‌ژماركردنی نمره‌ی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.

خواكوڕك

وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و جه‌خت له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ گۆڕینی‌ سستمی‌ وەرگرتن لە کۆلێژەکانی‌ (پزیشکی‌، ئەندازیاری‌، زانست) و ئه‌ژماكردنی‌ نمره‌ی‌ وانەکانی زمانی کوردی‌ و عەرەبی‌ بەشێوەی‌ ئارەزومەندانە.

وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌ “بڕیاری‌ ئەژمارکردنی‌ نمرەی‌ وانەکانی زمانی کوردی‌ و عەرەبی‌ بەشێوەی‌ ئارەزومەندانە بەشێکە لەو زنجیرە بڕیارانەی‌ کە بۆ باشکردنی‌ دۆخی‌ خوێندن لە زانکۆکانی‌ کوردستان و بەتایبەت لە کۆلێژەکانی‌ (پزیشکی‌، ئەندازیاری‌، زانست) دراوە”.

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیارەکە کە لە دواین کۆبونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزارەت دراوە، بڕیاری‌ سەرجەم ئەندامانی‌ ئەنجومەنە، کە لە ڕاوێژکاران و سەرۆکی‌ سەرجەم زانکۆکان لە خۆدەگرێ و، هیچ پەیوەندی‌ بەسیاسەتەوە نیە، ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ دوای‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ دێت كه‌ له‌و بڕیاره‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ گیراوه‌.

وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا ده‌ڵێت “بەهیچ شێوەیەک دژی‌ زمانی‌ کوردی‌ نیە، بەڵکو لە ڕێگەی‌ چەندین پڕۆژەی‌ جیاوە بەردەوامە لە پێناو خزمەتکردن بەزمان و ئەدەبی‌ کوردی‌ و ئەو کارەشی‌ بەیەکێک لە کارە سەرەکیەکانی‌ خۆی‌ زانیوەو دەزانێ.

Back to top button