سەرۆک بارزانی لەبارەی پڕۆژە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە چی بە جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوت؟
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاویکردۆتەوە رایگه‌یاند: دوای بەجێ گەیاندنی ئەو بەڵێنەی بە خەڵكی هەڵه‌بجە و کوردستان‌مان دابوو، کە لەکاتی هاتنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەم وەرزی یاسادانانە و لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا لە خشتەی کاری پەرلەمان دایبنێم، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان قسەم کرد و رەزامەندییان دا، کە پرۆژه‌یاسای به پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه، بخرێته خشتەی كاری ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بەڵام بەداخەوە ماوەی دوو رۆژە و بە بیانووی جۆراوجۆر، هەوڵی لابردنی ئەو بڕگەی تایبەت بەهەڵه‌بجە درا، كه لە خشتەی کاری پەرلەمان لای بده‌ین، بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئاشكراشی كردووه، ئەمڕۆ (واته، 2ـی 4ـی 2023)، دیسان جارێکی تر و لەناو پەرلەماندا، سەرۆکی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، داوای کرد هەڵبگیرێت، دیسان ئەوەم رەتکردەوە، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمان کە هەمیشە لە کاتی یادکردنەوەی کارەساتی هه‌ڵەبجه‌دا، گوتاریان بۆ خەڵکی هەڵه‌بجە هەیە و هاوخەمییان بۆ دەردەبڕن، هاتن و داوایان کرد ئەو بڕگەیە هەڵبگیرێ، به‌ڵامت دیسان رەتمکردەوە. هەر لەناو دانیشتنه‌كه‌دا، نووسراویان به ژمارە 46 و به واژووی 55، پەرلەمانتاریان هێنا، بۆ ئەوەی ئەو بڕگەی تایبەتە بەهەڵه‌بجە هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوەشم رەتکردەوە.”
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لە سەرۆکی دانیشتنه‌كه‌ی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد، كه دانیشتنە بەجێ بهێڵێت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات، بۆیه بڕیارم دا، بچم سەرۆکایەتی دانیشتنه‌كه‌ی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەربکەوێت، ئەو بڕگە تێبپەرینین و داوام لە لیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخوێننەوە، به‌ڵام دیسان کۆمەڵێک پەرلەمانتار موداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە تێنه‌په‌ڕێندرێت، بەڵام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکرێت و کۆتایی پێ بێت، وەک وەفایەکی بچووک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه بڵاوی كرده‌ووه‌ته‌وه، ئاشكرایشی كرده‌وه، لێرەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم، جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کە نابێت رێگە بدرێت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەڵگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگرێت و دەبێت خوێندنەوەی بۆ بکرێت، وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە، چونکە بەلایەوە گرنگ نەبووە. جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لە قەرەبوکردنەوەی خەڵکەکەی، کەچی هەوڵی بەربەست دەدرێت بۆ بە پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.