هەڵمەت حاجی: بەداخەوە ئەو دەسەڵاتە فاشیلەی یەکێتیی سلێمانیان بەم دۆخە گەیاندووە

هەڵمەت حاجی: لە سلێمانی خانەنشینان بەو ھەموو خەبات و رەنج و ماندووبوونە کەوتوونەتە سەر شەقامەکان، پارەکانیان پێدەچێ بەدەردی پارەکانی تر بردرابێت

دیسان لە سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی خانەنشینان کەوتنەوە نۆرەگرتن بۆ مووچە، بانکەکان بەتاڵ کراون و دزیان تێدا دەکرێ ، ماڵپەرەکەی قوباد تاڵەبانی كە بۆ شەفافیەت بە حساب دانرابوو، داھاتی سلێمانی بە حساب تێدا بڵاودەکرا، پارەی ئەویش دیارنییە بیدەن بەو خانەنشینانە، بەو ھەموو خەبات و رەنج و ماندووبوونە کەوتوونەتە سەر شەقامەکان، پارەکانیان پێدەچێ بەدەردی پارەکانی تر بردرابێت، وەزارەتی دارایی سەرقالی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ـیە کەچی لە سلێمانی لە نۆرەگرتن بۆ مووچە وەستاون نەک بۆ مانگی ٣ بەڵکو بۆ مانگی ٢، .

کارەسات ئەوەیە ئێستا سلێمانی ھیچی بەسەر ھیچەوە نەماوە، زوڵم دەکەی ناگیرێیت، زوڵملێکراوبیت زیاتر دەچەوسێنرێیتەوە، تاوانبار ئازادانە دەسوڕێتەوە، نە دادگا ھەیە و نە سەروەریشی بۆ ماوەتەوە، دادگا بووەتە تۆپێک قوماش چۆنیان بوێ بۆخۆیان دەیدورن بە خەڵکی ھەژاری تێست دەکەن،

لە سایەی ھێزە ئەمنیەکانی یەکێتی، خەڵک دەچەوسێنرێتەوە و ھەرەشەی لێدەکرێ ، ھەڵدەکوترێتە سەر موڵک و ماڵی خەڵک، وەبەرھێن نازانێ ئاوەدانی لە شارەکە بکات یان ئارامی خۆی دابین بکات.ئەمە جگە لەوەی لە شارەکە ھەر رۆژەو ھێزی کەسێک جوڵەی پێدەکرێ.

لەشارەکە دەسترێژی گوللە لە ھاوڵاتیان دەکرێ، کە کەسێکیش بکوژرێت نابێ باس بکرێ و ھەوڵی پینەکردنی دەدەن، موزایەدەچی و کەمپینچیەکانی سلێمانی مێش میوانیان نییە، ئەڵێی لە شارەکە نین، مرۆڤ ئەوەندە بێ نرخ بووە لەوێ کە کەسێک دەکوژرێت تەنانەت میدیاکانیشی دەیانەوێ باسی نەکەن، کەچی مێشیش لە شوێنی تر ئەخەنە ئاست مرۆڤەکان،

سەرتاشینێک لە ھەولێر روبدات سێ شەو ڕۆژ نایبرنەوە ، کەچی بەبەرچاویانەوە خەڵک خەڵتانی خوێن دەکرێ کەڕوکاسن، ئەمە بەرھەمی ئەو دەسەڵاتە فاشیلەی یەکێتییە دەیانەوێ ھەموو وێنەو کردارە ناشرینەکانی خۆیان بە خەڵکی تر پاک بکەنەوە، ئەگەر دەنگی نارازیش ھەڵبریت ھەموو شتێک ھەبێت ئازادی نییە بەڵکو رادیۆبوونێک قەرزدار دەبیتەوە، ئەمەیە سنوری مافیاخانە و ترس و تۆقاندن و تیرۆر، بەداخەوە سلێمانیان بەم دۆخە گەیاندووە.

Back to top button