محەمەد شیاع سوودانی: شەڕی داعش و ملیۆنان ئاوارە، هەرێمی كوردستانیان ناچار كرد پەنا بۆ هەندێك گرێبەستی ناچاریی نەوت ببات
لە دوو رۆژی رابردوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، میوانی بەرنامەی (المقابلە)ی كەناڵ (الجزیره) بوو، سوودانی وەڵامی چەندین پرسیاری لەبارەی كێشەكانی عێراق و هەموو ئەو ئاڵنگارییانە دایەوە كە رووبەڕووی حكومەتەكەی بوونەتەوە و باسی لە هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەشیان كرد.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێكی ئەلجەزیرەدا لەبارەی پرسی كورد لە عێراق و كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئەو رێوشوێنانەی كە حكومەتەكەی بەنیازە بیانگرێتە بەر بۆ چارەسەركردن و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسێیە، رایگەیاند: به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه حكومه‌تی ئێستای عێراقی پێ پێكهێنراوه، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بووه، یه‌كێك له‌وانه‌یش پرسی نه‌وت و غاز و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵی.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وەڵامدا روونیكردەوە: له ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان ناچار بوو په‌نا به‌رێت بۆ كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست كه جۆرێك له سته‌م و نادادپه‌روه‌رییان تێدابوو كه گه‌یشتبوونه راده‌ی ناچاركردن (ابتزاز) و تێیایاندا كۆمپانیاكان هه‌رێمیان ناچار و پابه‌ند كردبوو. ئاخر له ساڵی 2014 جه‌نگ له دژی داعش له‌ئارادا بوو، بوودجه‌ی هه‌رێم بڕابوو، هه‌رێمی كوردستانیش له‌به‌رده‌م پێداویستیی ته‌مویلكردنی جه‌نگ و ئه‌و ملیۆنان ئاواره‌یه‌ی كه روویان تێكردبوو و بووبوونە گوشار لەسەر هەرێمی كوردستان كە دەبوو خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات، بۆیە حكومەتی هەرێمی ناچار بوو ئه‌و گرێبه‌ستانه بكات كه سته‌میان تێدابوو، هەر بەو شێوەیە به‌رده‌وام بوو له به‌ڕێكردنی كاروباره‌كانی كه كارێكی قورس بوو تاكوو ئێستایش قورسه له‌سه‌ری. بەڵام بەم رێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر بوودجه كراوه و به ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی، ده‌توانرێت گرفته‌كان كۆتاییان پێ بهێنرێت.