فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی: هێزێكی سەر بە بافڵ تاڵەبانی پێشمەرگەیەكیان لە سلێمانی رفاند
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، پێشمەرگەیەكی سەر بە فەرماندەییەكەی لە لایەن هێزێكی سەر بە بافڵ تاڵەبانی لە شاری سلێمانی رفێندراوە.
لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی هاتووە: سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیەی رفێنراوە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە سلێمانی دروستکردووە
دەقی راگەیێندراوی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی بۆ (رای گشتی).
ئەمڕۆ ئێوارە هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافڵ تاڵەبانی لە شاری سلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە (صلاح الدين جلال احمد )لە بەتالیونی چواری (مەکتەبی ڕێکخستنی سلیمانی) سەر بە فەرماندەییمان و رفاندوویانە.
لێرەدا وێرای سەرکۆنە کردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە دوودڵی و نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروستکردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە.
راگەیاندنی
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی
3/4/2023