یەكێتی لە سنووری هەڵەبجە پەكەكە رەد دەكەینەوە رێگا نادەین هێزی چەكداری هەبێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی خواكوڕك چەند زانیاریەكی لەسەر پەكەكە ئاشكرا كرد كە دەیەوێت لە ناوچەی شارەزوورو هەلەبجەو ناوچە سنوریەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان  هێزێكی سەربازی درووست بكات, كە دەمێكە كاری بۆدەكات, بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت “رێگە بە پەكەكە نادەین لە هەلەبجە هێزی چەكداری درووستبكات”.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگەیاندووە: ” ڕێگا بە پەكەكە نادرێت لە سنووری هەڵەبجە و ئەم دەڤەرە، هێزی چەكداریان هەبێت، ئەوەی هەیە كۆمەڵێك خەڵك و كادیریانن كە ئەو ژمارەیان پێوەر نییە بۆ ئەوەی قسەیان لەسەر بكرێت”.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گوتوشیەتی: “لەم سنوورە بەس هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە و ناكرێت هیچ هێزێكی دیكە هەبێت, هەر هێزێكی دیكە بەدەر لە پیشمەرگە رەد دەكەینەوە”

Back to top button