پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی تەواو کرد
کەمێك پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ هەرسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 ی تەواو کرد و بۆ لیژنە تایبەتمەندەکان رەوانە کرا.
بوودجەکەی عێراق قەبارەکەی بە گشتی زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە، لەو بڕە پشکی هەرێمی کوردستان %12.67ـە، هەروەها کورتهێنان لە بوودجە 63 ترلیۆن دینارە، تێکڕای داهاتی عێراق 134 ترلیۆن دینارە.